شەش کەسی تر لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا".

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی هەرێم دەڵێت" تووشبووەکان پێکهاتوون لە پێنج پیاو تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە".

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاندووە" سەرجەم تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".


 
 

 

 



PM:09:05:29/05/2020