لە تورکیا گەنجێک بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی کوژرا

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، گەنجێکی کورد بە چەقۆ کوژرا.

 

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا گەنجێکی ٢٠ ساڵ بە ناوی (بارش چاکا) کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی ئاگریبوو لەکاتێدا گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەڕە هێرش کرایە سەری و چەقۆیەکیان لەسەر دڵیداوە و کوشتیان.

باسی ئەوە دەکرێت ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر بارش چاکان و هاوڕێکانی خەڵکی شارەکانی یۆزگات، کرککالە و تۆکاتن و دوای ڕووداوەکە هەرسێ هێرشبەرەکە دەستگیرکراون.

 

کوژرانی ئەو گەنجە ناڕەزایی لێکەوتووەتە و لە ئێستادا هەڵمەتی ئیدانەکردنی ئەو کارە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا لەلایەن خەڵک و چالاکوانانەوە بەڕێوەدەچێت.

 



PM:02:36:01/06/2020