ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە قەدەغەی هاتووچۆ و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەرکرد و ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم ماركێت و مۆڵەكان پابەند بكرێن بە دابینكردن و بەستنی دەمامك بۆ موشتەریەكانیان و گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی".
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌رین له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند" سوپاسی هاوڵاتیانی دەکات كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بون و له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه، داواش دەکات هاوكار و پشتیوانیان بن بۆ تێپه‌ڕاندنی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هاتوەته ئاراوه به كه‌مترین زیان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاردراوه به پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م عیاده‌ی پزیشك و نۆرینگه‌كان به دابینكردن و به‌ستنی ده‌مامك بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌ره‌كانیان و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی، هاوكات بڕیاریشدراوه سه‌رجه‌م ماركێت و مۆڵه‌كان پابه‌ند بكرێن به دابینكردن و به‌ستنی ده‌مامك بۆ موشته‌ریه‌كانیان و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی.
به‌گوێره‌ی به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌رین، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانیان پابه‌ند ده‌كه‌ن به به‌ستنی ده‌مامك و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی، هاوكات ڕێكاره‌كانی ڕێگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ئێران و پارێزگا و ئیداره‌كانی تره‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌رین هه‌مو هه‌وڵ و كۆششی خۆی به ستاف و كارمه‌ندانیه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ته‌رخان ده‌كات.