بزانە شارا ئیبراهیم داوایەکی هونەری لە کێ کردووە؟

شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان بەم دواییانە سەرقاڵی کاری زنجیرە دارامای " دوا شەو "بووەو هەر ئەو داوای لە سۆران ئیبراهیم کردووە دەور لەو درامایەدا ببینێت.

 
سۆران ئیبراهیم هونەرمەندی ناسراوی کورد، لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " زۆر کەس دەپرسن لێم چۆن ڕۆیشتی و بەشداریت کرد لە درامای "دوا شەو"، من لە لایەن خاتوو (شارا ئیبراھیم) سەرپەرشتیار و بەڕێوبەری درامای دواشەو پێشنیاری کرد و داوای لێکردم بۆ ئەکتەری لە دراماکە شارا خان لەو کارە پشت و پەنای من بوو".


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.



شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


AM:12:18:06/06/2020