بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان، ئەمڕۆ بەشێک لە پزیشکانى نیشتەجێ لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و بایکۆتی دەوامیانکرد.
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، ئەمەش وەک فشارێک بەرامبەر حکومەت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى ٢ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌كردووه و مووچه‌ى ١٣ مانگ له‌مه‌وبه‌رى خانه‌نشینانیشى نه‌داوه.