جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند" له سبه‌ینێوه ده‌وامی فه‌رمی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت میكانیزمی پابه‌ندبون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
راگەیەندراوێک له وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
د. جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان