ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ١٥١ شوێن بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون".
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە ٧ی٦ی٢٠٢٠، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەدواداچوون و پشکنین بۆ چەندین شوێن کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوون و پشکنین، ١٥١ شوێن بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داخراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داواشی لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کرد کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.