سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" خه‌ڵكیان به‌قاچاخ له سنوره‌كانه‌وه ئاسانكارییان بۆكراوه و هێنراونه‌ته‌وه ناو شاره‌كانی هه‌رێم و خه‌ڵكی تریش، جگه له ئێران و شاره‌كانی تری عیراق له وڵاتانی تری ده‌ره‌وه هێنراونه‌ته‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا زیاد ببێت له هه‌رێم".
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكییدا بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند" به‌داخه‌وه له سنوره‌كان به قاچاغ خه‌ڵك داخلی كوردستان كرا. به‌داخه‌وه خه‌ڵكیش له ده‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه كواره‌نتین نه‌كرا، به‌داخه‌وه بووه هۆكاری تێكه‌ڵ بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئه‌وه‌ی لێدروستبوو، ئێمه پێمانوایه ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره كرا، كه دواجار گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌یدا".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌ڵگه‌ت هه‌یه، كه به قاچاخ و به مه‌به‌ست خه‌ڵك له سنوره‌كانه‌وه هێنرابێته ناو شاره‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له كوردستان زیاد ببێت؟ ئومێد خۆشناو له‌وه‌ڵامدا بە دەنگی ئەمریکای وت" به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵگه هه‌یه و ده‌خرێنه‌ڕوو و كارێكی زۆر زۆر خراپیش بوو، ئێستاش ئێمه دیسان دڵنیایی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكمان له پێناو پارێزگاریكردنی گه‌لی خۆمانه، به‌ڵام هه‌ربابه‌تێكیش كاتی خۆی دێت".
ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو كە پرسی كۆرۆنا بە سیاسی كراوە و وتی" به‌رپرسمان ده‌بینی ئه‌مڕۆ ڕایده‌گه‌یاند ده‌یوت كاره‌ساتێكی مرۆیی له ڕێگه‌دایه، دوای سێ ڕۆژی دیكه هه‌مان كه‌س ده‌یوت سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بووین، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌موو تواناكانییان خسته گه‌ڕ، و به‌لاڕێدا بردنی ڕاستییه‌كان و كاڵكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات به‌لێدوانی جۆراوجۆر، و چه‌واشه‌كاری سه‌ریان له‌خه‌ڵك شێواند، بوونه هۆكاری ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له‌ڕێ و شوێنه‌كانی حكومه‌تیش یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانییان بوو، ئه‌گینا حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وه‌نده گورجوگۆڵ هاتبونه مه‌یدان، ڕێ وشوێنی وایان گرتبووه به‌ركه به‌نموونه ده‌هێنرانه‌وه له ناوچه‌كه، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆر نابه‌رپرسانه توانجییان لێده‌دا كه حكومه‌ت ڕاست ناكات و گومانییان گه‌یانده ترۆپك، و تێكه‌ڵی گه‌مه‌ی سیاسی نابه‌رپرسانه‌شیان كرد".
وتیشی" چه‌ند ڕۆژێكی تر به‌و جۆره بڕوات، ماڵێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك له كوردستان نامێنێت، كه كه‌سێكی تووشبووی نه‌بێت، و به دڵنیایشه‌وه ڕۆژانه مه‌رگی ئازیزانی خۆمان ده‌بینیین، بۆیه ئه‌و جۆرانه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌نها حكومه‌ت ناشیرین بكه‌ن و بیرییان له گه‌ل نه‌كرده‌وە".