بەرپرسی راگەیاندنی پێنجوێن، وەڵامی ئەوانە دەداتە کە بڕوایان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییەو دەڵێت" من ناوی ٥١ تووشبووم لەلایەم کە هاوسەرو دایک و باوکی خۆم لەنێو تووشبووەکاندان".
لوقمان لەتیف بەرپرسی راگەیاندنی پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ " سپی " وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە کرۆنا بەناڕاست دەزانن و دەڵێت "لە خانەوادەی من و لەناو ئەو لیستی ٥١ کەسەی پێنجوێندا سێ لە کەسە نزیکەکانمی تێدایە کە باوک و دایک و هاوسەرمن"و، دەشڵێت" پەتایەکی تەواو ڕاستی و جددی یەو بوونی هەیە بەڵام مەرج نیە ئەوەی تووشی بوو کۆتایی ژیانی بێت".
بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن لە درێژەی قسەکانیدا کە بە ڤیدیۆ لەخواریشەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت " تا ئێستا ٧٧ کەس لە شاری پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، من ناوی ٥١ کەسیمان لەلایە، بەڵام وەک ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی و پیشەیمان ڕێنادات ناویان بڵاوبکەینەوە، مەگەر کەسێک خۆی بیەوێت ناوی بڵاوبکرێتەوە".
ئەو وتیشی " ئەمڕۆ چوار لە توشبوانی پێشوو نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوو گەڕانەوە ناو خانەوادەیان لە پێنجوێن".
ڤیدیۆی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن..