وێنە.. نەوال زوغبی بەهارانە دەردەکەوێت‌و لەسەر خۆشەویستی قسە دەکات

لە نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەندی گۆرانبێژی شۆخی لوبنانی، نەوال زوغبی چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو لەسەر خۆشەویستی قسەدەکات.

نەوال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەر یەکێک لەوێنەکان نووسیوویەتی" ئەگەر یەکێک تۆی خۆشبووێت لە پێناو خۆشەویستیدا سازش لەزۆر شت دەکات".
 
نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 

هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.

 


AM:12:05:11/06/2020