نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ ١١ی حوزەیران نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٠ دۆلارو ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستن بە ٤١ دۆلارو ٧٣ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٤١ دۆلارو ٢٢ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٣٨ دۆلارو ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستن بە ٣٩ دۆلارو ٦٠ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٣٩ دۆلارو ٢٠ سەنت بوو.



AM:08:25:11/06/2020