لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە پارێزگای هەولێر روونكردنەوە دەدرێت

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رەتیدەكاتەوە لەسنووری پارێزگاكەیان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ هەبێت و جەختیش دەكاتەوە لەوەی خەڵكانێك دەیانەوێت بەو هۆیەوە نرخی كاڵاكان گران بكەن.

 

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆتەوە و دەیانەوێت لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاوڵاتییان زیادبکەن". 

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە" لە رێگەی تیمەکانی چاوێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و کۆنتڕۆڵی نرخی کەل و پەل و پێداویستی و خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە". 



PM:05:10:13/06/2020