سیاسیەکی ناسراوی عێراقی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەسایەتی سیاسی دیاری عێراق و ئۆپۆزسیۆنی پێشووی دژی سەدام، تۆفیق یاسری ئەمڕۆ یەک شەممە بە کۆرۆنا گیانی دەستدا.

 
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، تۆفیق یاسری دوای داخڵکردنی لە نەخۆشخانەی گشتی دیوانیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆناوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.  
  
یاسری ناوی تەواوەتی تۆفیق حمود یاسرییە و کەسایەتییەکی سەربازی و سیاسی عێراقییە، پلەی عەمیدی هەبووە لە رووداوەکانی ساڵی 1991 لە عێراق، دواتر چووە ریزی ئۆپۆزسیۆن دژی سەدام لە حیزبەکەی ئەیاد عەلاوی بەڵام دواتر جیابوەوەو رێکخستنێکی بەناوی " هاوپەیمانی نیشتمانی دیموکراتی" دامەزراند.  
  




PM:06:31:14/06/2020