وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای خۆۆی و ستافەكەی دەرچووە و تووشی كۆرۆنا نەبوون.
جوتیار عادل وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" بۆ دڵنیابون له ته‌ندروستیمان، رۆژی دووشه‌ممه 15 حوزه‌یران 2020، له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌مان تێستی (كۆڤید-19)مان ئه‌نجامدا. سوپاس بۆ خودا و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامی پشکنینەکە نێگه‌تیڤ ده‌رچوو".
هاوکات لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا جوتیار عادل داوای له هاوڵاتییان کرد کە له پێناو ته‌ندروستی خۆیان و خێزان و دۆست و كه‌سوكاریان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.