هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایگەیاند" لە چەند چالاكییەكدا نۆ چەكدار و سەرباز كوژران و شەشی دیكەش برینداربوون".
ئەمڕۆ دەربارەی نوێترین چالاکییان، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە ١٢ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە گوندەکانى خەزەوی و برجی حەیدەر لە ناوچەى شێراوا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا، بەهۆی ئەو چالاکییەوە سێ چەكداری گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا کوژران".
راشیگەیاند" لە ١٣ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە عەفرین و باب دو چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەكدار کوژران و چواری دیكەش برینداربوون".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: لە ١٥ی ئەم مانگەدا هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشر لە ناوچەی عەزاز چەند چالاکییەکی نیشانەشکێنییان "قەناس" ئەنجامدا و لە ئەنجامیدا سەربازێکی تورکیا و چەكدارێك کوژران و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون".