ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر نۆ بڕیاری نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه تا یه‌كی مانگی حه‌وت چه‌ندان شوێن داده‌خرێن مزگه‌وته‌كانیش به هیچ جۆرێك ناكرێنه‌وه.
بەپێی بڕیارە نوێیەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر، تاوەكو ١ی تەمموز لەدوای كاژێر ١:٠٠ی شەو بۆ ٥:٠٠ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنەكان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەكان، هەروەها رۆژانی هەینی بازاڕە میلـلییەكان، گۆڕەپانەكانی باڵندە و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.
هاوكات بڕیاری داخستنی سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی و وه‌رزش و مه‌له‌وانگه و پاڕكه‌كانیش دراوه. باس له‌وه‌یش كراوه كه دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئاینی بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌كان دراوه.
بڕیارەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ١ی تەمووز کاریان پێدەکرێت.