میسی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشە نوێكردەوە

ئەستێەری تۆپی ئەرجەنتینی لینێل میسی، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێ دەكاتەوە و، تا ساڵی 2019 بۆ ئەو یانەیە یاری دەكات.
، جۆزیپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەو، لیۆنێل میسی یاریزانی ئەو یانەیە، لە بارەگا یانەكە واژۆیان لەسەر گرێبەستێكی نوێی نێوانیان كرد.
بە نوێكردنەوەی ئەو گرێبەستەش، لیۆنێل میسی تا ساڵی 2019 لە و یانەیەدا یاری دەكەت، بەمەش كۆتایی بەسەرجەم ئەو دەنگۆیانە هێنا، كە گوایە یانە گەورەكانی ئەوروپا بۆ داوای میسیان كردووە دەیانەوێت بە پارەیەكی زۆر ئەو یاریزانە ببنە یانەكانیان.
لیۆنێل میسی دوای واژۆ كردنی ئەو گرێبەستە، مووچەی ساڵانەی دەبێتە 20 ملیۆن یۆرۆو، لە مێژووی تۆپی پێدا خاوەنی بەرزترین مووچەی ساڵانەیە.



PM:02:39:20/05/2014