سەرۆکی جوڵانەوەی نەوێ نوێ ڕایدەگەیەنێت"کاتی ئەوە هاتوە هاوڵاتییان و هێزە چەکدارەکان پێکەوە دژ بەم دەسەڵاتە بوەستن و لەسەر مافی خۆمان بێ دەنگ نەبین" دەشڵێت" حکومەت ئامادەیە موچەی فەرمانبەران ببڕێت، بەڵام ئامادە نییە داهات و پارەی کۆمپانیاکانی خۆیان ببڕێت".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ پەیامێکی لەبارەی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند" كه وه‌ك جوڵانه‌وه‌كه دژی بڕیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانن كه به ره‌زامه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه".
شاسوار عه‌بدولواحید وتیشی" ئه‌م حكومه‌ته له بچووكترین قه‌یراندا راده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌غدا و پشت به به‌غدا ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت قەوارەی هەرێم لە قاوغێکی بەتاڵ هیچی تر نییە و ریفراندۆم درۆیەکی گەورەبوو".
سەرۆکی نەوەی نوێ لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" حکومەت ئامادەیە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت، بەڵام ئامادە نییە داهات و پارەی کۆمپانیاکانی خۆیان ببڕێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ كرد و داوای لێ‌كردن كه "هه‌موو پێكه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی خۆمان بكه‌ین".