ئەبوبەكر هەڵەدنی: داوا تۆمار بکەن لەسەر ئەوانەی دەرمانی ئێکسپایەرو خواردنی ئێکسپایەر دەکەن بە قوڕگی خەڵکدا

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێکی نوێی بە ناونیشانی " داواکاری گشتی وەک ( نەنکم بە ڕەحمەت بێت ) دەیگووت بتبینم تەعریفت بکەم!؟ " لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاوکردەوەو داوا دەکات کە لە جیاتی داخستنی nrt، داواش تۆمار بکەن لەسەر ئەوانەی دەرمانی ئێکسپایەر و خواردنی ئێکسپایەر دەکەن  بە قوڕگی خەڵکدا". 

 

دەقی ڕاگەیەندراکە بەم شێوەیە: 

داواکاری گشتی وەک( نەنکم بەڕەحمەت بێت )دەیگووت بتبینم تەعریفت بکەم!؟

لەجیاتی داخستنی nrt ،بفەرموون داواش تۆمار بکەن لەسەر:
١/ئەوانەی بەنوێژی نیوەڕۆ تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوانیان ئازاد کرد وڕەوانەی ئەوروپاکرا.
٢/ئەوانەی بەشەق لە مامۆستایان هەڵدالەناوجەرگەی هەولێری پایتەخت.
٣/ئەوانەی هەرچی موڵک وزەوی میری یە دەستیان بەسەردا گرت،،لەوەڕگا ومەرعا وباخچەیان کردە کۆشک وتەلار.
٤/ئەوانەی سامانی ژێر زەوی وسەر زەوی کوردستانیان دەرهێنا ونەخرایە خزمەت خۆشگوزەرانی وژێرخانی هەرێم ودانیشتوانی.
٥/لەوانەی لە( ٢٠٠٧)ەوە نەوت وگاز دەردەهێنن ودەفرۆشن بۆچ ٢٧ ملیاردۆلار لەسەری قەرزارین.
٦/ئەوانەی لەشەوو ڕۆژێکدا نیوەی خاکی کوردستانیان دایەوە دەست عێراقی حەبیب .
٧/ئەوانەی پارەی سندوقی شێرپەنجەیان برد.
٨/ئەم هەموو پڕۆژەو کۆمپانیا وەهمیانەی گیرفانی خەڵکیان هەڵتەکاندووە و کەچی پڕۆژە چاوی بەدونیا هەڵنەهێناوە.
٩/ئەوانەی هەرچی شوێنەواری دێرین وگەڕەکی کۆنی شارەکانیان تێک داو کردیانە باڵەخانە.
١٠/ئەولیستانەی لاتانن لەخانەنشینی نایاسایی وەزیر و وەکیل وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی وڕواێژکار کە یەک چرکە وەزیفەیان نەدیوە.
١١/ئەوانەی داڵدەی تۆمەتبارانی داواکراوی دادگاکان دەدەن  وڕادەستیان ناکەن بەتایبەت تاوانبارانی دۆسیەی ئەنفال وشەهیدانی ١٧ شوبات وشەهیدانی ڕۆژنامەنووس.
١٢/ئەوانەی دەرمانی ئێکسپایەرو خواردنی ئێکسپایەر دەکەن  بەقوڕگی خەڵکدا.
١٣/ئەوانەی بازاڕوقوتابخانە زانکۆ ومزگەوت وموەلیدەی گەرەکیان بەحزبی کرد وتەزکیەی حزبیان کردە پێوەری دامەزراندن و وەرگرتنی وەزیفەی گشتی.
١٤/ئەوانەی لەفڕۆکەخانەی شارە حەیاتەکەی هەڵمەت وقوربانیەوە شێخ جەعفەربەرزنجی پارێزگاری  سلێمانی سەردەمی  بەعس و خائین وکورد کوژ وپێشمەرگە کوژیان ڕەوانەی ووڵاتی  فینلاند کرد.
دەیان دۆسیەی تر کە پێویستی بەجوڵاندن وکار لەسەر کردن هەیە،تا دەزگای داواکاری گشتی  لەپەڕە زێڕینەکانی مێژووی سبەینێدا وەک لەسەرکەرەوەی مافی گشتی گەلی  کوردستان پەنجەی خێری بۆ درێژ بکرێت.



PM:09:48:22/06/2020