راگەیەنراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

دەزگای ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا دەستگیركردنی كەسێكی بەچەكەوە لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست سپی میدیا كەوتووە، هاتووه‌: هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و دژە تیرۆر لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان بەچەكەوە دەستگیركردوە.

روونكردنه‌وه‌كه‌ی دەزگای ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەوەتەڕوو: دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەكان پێشتر زانیاری وردیان لەبارەی دەستگیركراوەكەوە هەبووەو كەسە دەستگیركراوەكەش بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراوەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و زانیارییەكانی پێشتریش مەبەستی بووە كاری تێكدەرانە لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامبدات.



PM:04:37:20/05/2014