وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆبوویەوە
وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه.
لەوبارەیەوە راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه ئه‌مڕۆدا 25 حوزه‌یرانی 2020، به‌رێوه‌چوو له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی عێراق گفتوگۆ كرا ، هه‌ردوو باڵیۆزخانه پشیتوانی خۆیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن دووپات كرده‌وه له‌پێناو یه‌كلابوونه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانیتری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدی عیراق دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجام بده‌ن به‌ئامانجی گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنی گشتگیر بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
PM:01:29:25/06/2020