تەندروستی هەولێر: ٥١ توشبووى کۆرۆنا چاکبونەوە


تەندروستى هەولێر رایگەیاند" ٥١ توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە". 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٥١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

تەندروستى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، تائیستا (٦٢٢) توشبووى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر چاکبونەتەوە.

PM:07:09:25/06/2020