مالكی لەبەغدا تەنها 3 كورسی هێناوە

سەرباری ئەوەی لیستی دەوڵەتی یاسا 30 كورسی لەبەغدا بەدەستهێناوە، بەڵام حیزبی دەعوە تەنها سێ‌ كورسی بەدەستهێناوە.
ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی كە ماڵپەرێكی عێراقیە بڵاویكردەوە كە لەو 30 كورسییەی دەوڵەتی یاسا، حیزبی دەعوە تەنها 3 كورسی هێناوە‌و سەربەخۆكان‌و بەدر 27 كورسیەكەی تریان بردۆتەوە، ئەمەش بەگەورەترین شكست دادەنرێت بۆ حیزبەكەی مالكی، ئەمە لەكاتێكدا بەس خودی مالكی 721 هەزار دەنگی هێناوە.
ئەم رێژە كەمەی حیزبی دەعوە لە پارێزگای واستیش دووبارە بۆتەوە، لەو پارێزگایە هەرچەندە دەوڵەتی یاسا 6 كورسی بەدەستهێناوە‌و لەپلەی یەكەمدا بووە، بەڵام 1 كورسی نەهێناوە.
ماڵپەری ناوبراو ناوی هەموو كاندیدە دەرچووەكانی بڵاوكردۆتەوە. 



PM:10:47:20/05/2014