تەندروستى هەولێر رایگەیاند" ٤٥ توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٤٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
تەندروستى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، تائیستا (٦٦٧) توشبووى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر چاکبونەتەوە.