تەندروستى هەولێر رایگەیاند" ٢٢ توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٢٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
تەندروستى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، تائیستا (٦٨٩) توشبووى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر چاکبونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە هەتا ئێستا هەزار و ١٤١ توشبوو لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون.