د.غالب محەمەد: دەرمان لە ئیمارات دێت، دابەشی دەکەن بەناوی رێکخراوی مامەوە

د. غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق رەخنەیەکی توند لە کۆمپانیاکانی یەکێتی و رێکخراوەکانیان دەگرێت و دەڵێت " دەرمان وڵاتی ئیماراتی عەرەبی دەینێرێت و ئەمان بەناوی رێکخراوی مامەوە دابەشی دەکەن".

لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی. دغالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوسیوویەتی " بەناو حكومەتی عیراق وەرگیراوە كە چی دەزگای مام بەناوی خۆی بڵاوی دەكاتەوە".

هەروەها نووسیوویەتی " بەراستی شەرمە پارەی میلەت بدزیت بە ناوی كۆمپانیای نۆكان و ئیدارەی گشتی و قەیوان ، دوای ئەو دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە وڵاتی ئێماراتی عەرەبی دێت بیكەیتە ناو مام". 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە کۆتایی پۆستەکەیدا نووسیویەتی " ئەم بنەماڵەی بوون بە خاوەنی دەیان ملیار دۆلار لەسەر داهاتی خەڵك كەچی بۆ خێرەكەش دەست دەبەن بۆ ماڵی خەڵك".

زۆرێک لەو یارمەتیانەی لەلایەن وڵاتانی کەنداو و دەرەوە  کە کۆمەکی هاوڵاتیان هەرێم دەکرێت، رێکخراوەکانی پارتی و یەکێتی قۆرخیان کردووە بۆ خۆیان و وەک دەستکەوتێکی حیزبی دابەشی دەکەن بەسەر ئاوارەو خاوەن پێداویستیەکاندا.

 


PM:11:01:03/07/2020