ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگایی هەڵەبجه به سه‌رپه‌رشتیی پارێزگار كۆبووه‌وه و چه‌ندین بریار و ڕاسپاردەی نوێی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بە سەرپەرشتی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کۆبووەو رایگەیاند" راگرتنی ده‌وامی ره‌سمی داموده‌زگا حكومییه‌كان بەدەر له‌هێزه‌كانی ناوخۆ، كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه به‌شێوه‌ی ئێشكگر و به‌پێی پێویست ده‌وام ده‌كه‌ن تاوه‌كو 11-7-2020 درێژكرایه‌وه".
راشیگه‌یاندوە" سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش یه‌كێك له كارمه‌ندانی یان زیاتر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، پێویسته هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه كارگێڕییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ سنورداركردنی و دورخستنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی توشبوهك تا ماوه‌ی 14 رۆژ و دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوا لهتوشبوهكه نه‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ده‌وامه‌وه بكات".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، پێویستە لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه و چاودێری وردی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بانكی هه‌ڵه‌بجه رێكاری پێویست بۆ سه‌ره‌ی موچه‌خۆران له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا ده‌گرێته‌به‌ر.