عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانیەکان بە ڕووی هاوڵاتیاندا دەکاتەوە

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا هەرکەسێک لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بیەوێت گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات رێگەی پێ دەدرێت.

 

بەپێی بڕیارێکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق، ڕێگا بە عێراقیەکان دەدرێت بۆ لەمەودوا گەشتەکانیان بۆ دەرەوە ئەنجام بدەن بەو مەرجەی پابەندی ڕێکارەکانی کەرەنتینە بن لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ.

 

هەروەها لیژنەکە دەڵێت" پێویستە ئەو کەسانەی گەشت دەکەن، پشکنینی ڤایرۆسییان پێ بێت و هەموو ڕێکارە تەنندروستیەکانیان جێبەجێ کردبێت، هەروەها پێش گەشتکردنیشیان پشکنینی خێرایان بۆ ئەنجام دەدرێت، لەکاتی گەڕانەوەشدا پشکنینیان بۆ دەکرێت و ١٤ ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێن".

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگیراون.

 


AM:09:45:10/07/2020