ڤیدیۆ.. لابردنی وێنەی قاسمی سلێمانی لەبەردەم نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، لەکاتی خوێندنەوەی وتارەکەی کە وێنەیەکی قاسمی سلێمانی لەبەردەمیدا داناوە، پاسەوانێکی هۆڵەکە دێت و وێنەکە لەبەردەم نوێنەری ئێراندا لادەبات.

 

دوێنێ پێنجشەممە لە میانی کۆبوونەوەی ٤٤ هەمینی دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئیسماعیل باقای هامانە، نوێنەری ئێران لەو رێکخراوەکە نێودەوڵەتییە وتارێکی پیشکەشکرد. لەکاتی وتارەکەدا وێنەیەکی سلێمانی لەسەر مێزەکە داناوە، پاسەوانێکی هۆڵەکە دێت و لای دەبات، چونکە بەپێی پڕتۆکۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان دانانی هەر وێنەو سومبلێکی تر جگە لەوەی لە هۆڵەکەدا دانراوە رێگا پێ نەدراوە.

 

قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودسی ئێران سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ کەسایەتی شیعەی عێراقی مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەردووکیان و ژمارەیەک پاسەوانیان کوژران.

 



PM:05:59:10/07/2020