تەندروستی هەولێر ژمارەیەك بڕیاری دەركرد

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ژمارەیەك بڕیاری دەكرد و تیایدا دەوامی فەرمانبەرانی دیاریكرد و بڕیاریشیدا بەشێوەیەكی سنوردار سەردانكردن رێگەی پێ بدرێت.

 

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، كە واژۆی د. دلۆڤان محەمەد-ی لەسەرە، بڕیار دراوە دەوام لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان بەشێوەی 100% دەستپێبكاتەوە و ڕۆژانە لە شەممە بۆ چوار شەممە دەوام لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ بكرێت.

 

تەندروستی هەولێر بڕیاریشیدا، كە دووری نێوان فەرمانبەران لە هەموو كاتێكدا لە دوو مەتر كەمتر نەبێت.

 

 

 


PM:04:11:11/07/2020