"حكوومەتی هەرێم ٥٠٠ ملیۆن دینار قەرزی لە بازرگانان وەرگرتووەتەوە"

سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا حكومەتی ھەرێم ٥٠٠ ملیۆن دیناری‌ لەبازرگانان وەرگرتۆتەوەو بەردەوامیش دەبن تا ھەمووی وەردەگرنەوە". 

 

د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی ئەنجومەنی وەزیران  بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە" جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو یاساكە بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت، كە چەندین ماددە و بڕگە لەخۆ دەگرێت و كارەكانیش بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بە باشی بەڕێوە دەچن".

 

خەسرۆ وتیشی" یەكێك لە خاڵەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەیە كە لەسەر بازرگانان ھەیە و، تاوەكو ئێستاش بازرگانان ٥٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ حكوومەت گەڕاندووەتەوە".

 

د. عەبدولحەكیم خەسرۆ ڕاشیگەیاند" وەرگرتنەوەی قەرز لەبازرگانان بەردەوام دەبێت، تاوەكو ھەموو ئەو قەرزەی لەسەر بارزگانانە، لێیان وەردەگیرێتەوە". 

 


PM:09:32:14/07/2020