گۆڕان، پارتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو:
تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەدەین
پاش کۆتایی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر چوار لایه‌نی گۆڕان، پارتی، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ، رونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
هەر چوار لایەن جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كه پێشتریش هه‌ر چوار لایه‌ن مه‌ترسی خۆیان سه‌باره‌ت به گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان راگه‌یاند و ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماند.
دەقی روونکردنەوەکە:
رونكردنه‌وه‌ی چوار لایه‌نی سیاسی
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتنی (22/5/2014) ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر چوار لایه‌نی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی راگه‌یه‌نراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه.
هه‌ر چوار لایه‌ن هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه راگه‌یه‌نراوه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له ئاستی چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كاندا نه‌بون به به‌راورد به‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن خۆیه‌وه له پارێزگاكان راده‌ستی لایه‌نه‌كان كراون، و پێشتریش هه‌ر چوار لایه‌ن مه‌ترسی خۆمان سه‌باره‌ت به‌گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان راگه‌یاند و ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماند.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر چوار لایه‌ن كۆك بون له تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌گشتی و سلێمانی به تایبه‌تی له دادگای ته‌میز به‌و هیوایه‌ی دادپه‌روه‌ری له گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ده‌نگده‌ران بۆ هاوڵاتییان وه‌ك خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی.
ئارام شێخ محه‌مه‌د/ رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌میر سه‌لیم/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی/ لێپرسراوی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
محه‌مه‌د سدیق/ ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان
22/5/2014
PM:09:03:22/05/2014