هەپەگە لە حەفتانین و خواكورك و دێرسیم چالاكییان ئەنجامدا و سێ سەرباز كوژرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە حەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەربازی تورکیا كوژرا". 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە :

 

هەفتانین

گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٥٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، دژی سوپای تورک لە گردی شەهیدان چالاکیی نیشانشکێنیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.

خواکورک

ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیان، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا-دا، لە گردی شەهید دەروێش دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا مۆڵگە و حەشارگەی دووژمن کرانە ئامانج، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.

دێرسیم

سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی چاکماکلی لە ناوچەی خۆزاتی دێرسیم بارەگایەک دروست دەکات، گەریلاکانی یەژاستار ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دژی پاسەوانانی بارەگاکە چالاکییان ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا دوو سەربازی دووژمن کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، یەکینەکەمان بە سەلامەت گەڕایەوە شوێنی خۆی.

هێرشی ئاسمانیی

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٠٠ی بەرەبەیان ناوچەی خانتوری هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە ناوچەی بەکتۆریا و هەروەها ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەش کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو گردی ئامێدی لە ناوچەی ئامێدی سەربە دهۆک-یان بۆردوومانکرد.



AM:12:00:17/07/2020