ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دوو بڕیاری نوێی دەرکرد

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند" سه‌رجه‌م بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌ هه‌مانشێوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت". 

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دوای نیوەڕی ئەمڕۆ شەمە 2020.7.18، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە و كۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی خوارەوە:-

 

1- لە كاتژمێر (12)ی ئەمشەو 18 لەسەر 19ی 2020.7، تاوەكو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكارەكان و بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەمان شێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.

 

2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییە سەربەخۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێكاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاكان و یەكە سەربەخۆكان دەدرێت.



PM:06:31:18/07/2020