محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

ئاژانسی فەرمیی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات، تاوەکو لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لێكرا.

 

 


AM:10:20:19/07/2020