نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە.. تمەنی ئێرانیش نزمە

ئەمڕۆ ١٩ی تەموز نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرزدەبێتەوە، بە پێچەوانەوە تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە تۆمار کردنی نرخی نزم.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیناییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٩٠٠ دینارە. دوێنێ ١٢٣ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزارو ٧٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٣٥٠ دینارە.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ١٠٠ دینار.



PM:02:37:19/07/2020