سێ مووشەکە لە ناوچەی سەوز دەکەوێتە خوارەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ی تەموز سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا کرا.

 

بەپێی زانیاریەکانی میدیا عێراقییەکان دوو لەو مووشەکانە لەو دیوارە خۆڵیەی داوە کە نزیک باڵوێزخانەی ئەمەریکا دروستکراوە تا باڵوێزخانەکە بپارێزێت.

 

تا ئێستا چارەنووسی مووشەکی چوارەم دیار نییە.

 

تا ئێستا نەزانراوە ئەو مووشەکانە لە کوێوە ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە.

 

ماوەیەکی زۆرە بەرۆژ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز نەکراوەو زیاتر ئەو هێرشانە لە شەودا ئەنجامدراون.

 



PM:04:08:19/07/2020