بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنمایە خۆپارێزییەكان، لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی هەولێر ١٠٣ شوێنیان داخست.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی لە سنووری هەر (١٠) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (١٠٣) شوێن لەماوەی هەفتەیەکدا داخراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داواشی لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگاكە كرد، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی پابەندی رینماییە تەندروستییەکانبن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەمامك ببەستن، تاوەكو بەهەموولایەك سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەكەمان ببپارێزین.