لاهوری شێخ جەنگی دوای بوونی بەهاوسەرۆک یەکەم سەردانی هەولێر دەکات

هاسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لاهور شیخ جەنگی دوای هەڵبژاردنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ یەکەمجارە لە دوێنێوە دەست بە سەردانێک بۆ هەولێر کردووە.

 

لە کۆبوونەوەی یەکەمیدا کە دوێنێ لەگەڵ رێکخراوەکانی حیزبەکاندا سازیکرد، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە یەکێتی قورسایی خۆی بگوازێتەوە بۆ هەولێر و یەکەم هەنگاو لەو بوارەدا مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان سەنتەرەکەی دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

 

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، ئەمرۆ لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نزیکەی دە سەرقونسڵ و جێگری سەرقونسڵی ولآتانی بیانی  و عەرەبی لەهەولێر کۆبوەوە، هەندێک میدیای پارتی باس لە ئامادەنەبوونی هەندێک لەو قونسڵانە دەکرێت.

 

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندی یەکێتی و پارتی ساردەو لە کۆنگرەی یەکێتی یەوە کە لە کۆتایی ٢٠١٩ەوە کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام نەدراوەو، سەرۆکایەتی پارتی دان بەسەرۆکایەتی نوێی یەکێتی دا نانێت، سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە میانەی تووندبوونەوەی ئەو پەیوەندیانە، یەکێتی بڕیاری دەرکرد بەهەڵپەساردنی کارەکانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانی کوردستان.



PM:01:09:22/07/2020