بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان و شوفێران دەدات

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی گەرمای بەهێز، داوا لە شوفێران دەکات ئەگەر پێویست نەبێت، ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن.

 

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگه‌یاندووه‌" لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە، بەپێی پێشبینی دەزگای گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەبێ كۆمەڵێك رێنوێنی هەیە رەچاوی بكەن".

بەرگریی شارستانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات رەچاوی‌ ئەم رێنماییانە بکەن:

1- تا دەکرێت لە کاتژمێر 11 ی بەیانی تا دوای کاتژمێر 5 ی ئێوارە لەمالەکانتان بمێننەوە ئەگەر زەرور نەبوو مەیەنە دەرەوە.

2- ئاو و شلەمەنیەکان زۆر بخۆوە چونکە لەش بەهۆی ئارەق کردن شلەی لەشی لەدەست دەدات.

3- کەسانی بەتەمەن و منداڵان لەکاتە گەرمەکان نابێت بێنە دەرەوە بۆ ئەوەی تەندروستییان تێکنەچێت.

4- ئەوانەی لەدەرەوەو بەر تیشکی خۆر کاردەکەن هەوڵبدەن کڵاوێک یان هەر شتێک بێت لەسەر سەریان دابنێن با راستەوخۆ تیشکی خۆر بەریان نەکەوێت.

5- زۆر گرینگە لەکاتی نیوەڕۆ ئۆتۆمۆبیل لێ نەخوریت.

6- پاڵەپەستۆ مەخەرە سەر ئامێرە کارەباییەکان و ئاگاداری شۆرتی کارەبا بن.

7- هیچ کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمۆبیل جێمەهێلە وەک
*- بۆن. معتەر. پاتری مۆبایل. پاوەرپانک. دەبەی ئاو. چەرخ.

8- هەوڵبدە لە رۆژێک دوو جار خۆت بە ئاوی فێنک بشۆیت ئەگەر دەرفەتت هەبوو.

ئەو رێنماییانەی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ لە كاتێكدایە، کەشناسی‌ پێشبینی‌ کردووە، شەپۆلێكی گەرما روو لە هەرێمی كوردستان بکات و پلەكانی گەرما بگاتە نزیکی‌ 50 پلەی سیلیزی.

 


AM:09:54:23/07/2020