بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رەخنە لە لاهوری شێخ جەنگ دەگرێت کە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکیان لە هەولێر داناوە بەبی ئاگادار کردنەوەی ئەوان.
لە روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە " ئەمرۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەرەتی دانراوە ، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات".
هەروەها هاتووە" ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بریاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت . داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت. "
سێ رۆژە لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە شاری هەولێرەو لە کۆبوونەوە حیزبەکانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چیتر ناوەدی کاری یەکێتی دەگوازنەوە بۆ هەولێر و دهۆک.