ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو

رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دوای پشکنین دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە و داوا لەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە، پشکنین بکەن". 

 

رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندوە" دوای پشکنین دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، تکایە ھەموو ئەو ھاوڕێ و خوشک و برایانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بێ ئاگایانە بەریەککەوتنم لەگەڵیان ھەبووە بەداوای لێبوردنەوە ئاگاداری خۆیانبن و ھەستیان بەھەر نیشانەیەک کرد پشکنین بکەن".

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١١ هەزار و ٨١٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٤٦٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٤٥٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



AM:12:00:24/07/2020