حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دایکی ئەحمەد کانی بە " بەعسی بوون " تۆمەتبار دەکات

لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەیکاتە سەر لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، حاجی مەسیفی وەڵامی دەداتەوە و دایکی ناوبراو بە بەعسی و سەرۆکی لقی ( یتحاد ئەلنسا )ی بەعس ناوزەد دەکات.




لە پۆستێکدا حاجی مەسیفی بەناونیشانی "وەڵامێک بۆ ئەحمدی کوڕی رەفیقە صبیحە" نووسیوویەتی" دیارە ئەو نوسینەی ئەم شەو احمد کانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، هیچ گلەیی لێ ناکرێت لەبەر ئەوەی بە فەرمانی ئەزبەنیەکانی بووە، بەڵام خەڵکی هەولێر باش دەزانن احمد کانی کوڕی کێیە؟ و لە چ خێزانیک پەروەردە بووە، کەسێک کوڕی دایکێک بێت سەرۆکی لقی هەولێری (اتحاد النسا‌و العراقی)بێت لە سەردەمی حزبی بەعس، ڕوژانەو شەوانە کۆرو کۆبونەوەکانی لەگەڵ رەفیق حزبیەکانی حزبی بەعسی فاشی ئەنجامبدات، ئەبێت احمد کانی چ پەروەردەیەک کرابێت؟"

 
هەروەها نووسیوویەتی " کوڕەکەی صبیحەی اتحاد النسا‌و العراقی چ شانازیەک بە هەولێرەوە دەکات کە حزبەکەی بە لولەی دەبابەی بەعسیەکان هەولێریان داگیرکرد".
دەشڵێت " بە کوڕەکەی صبیحە خان دەڵێم چیتان بۆ هەولێر کردووە لە ئاست ئەو هەموو پارەی کە لە هەولێرتان دزیووە؟ کوڕەکەی رەفیقە صبیحە پێ دەچێت کوێرو کەڕبێت بۆیە ئاگای لە داگیرکاریەکەی تورکیا نەبێت، کە بە چاوساغی ئەزبەنیەکانی نیوەی سنوری زاخۆ و دهۆکیان داگیرکردووە، من باش دەزانم خەڵکی کوردستان و هەولێریەکان هیچ حیسابێک بۆ قسەو لێدوانەکانی کوڕی رەفیقە حزبیەک ناکەن".

 
ئەحمەد کانی لە ئەکاونتی خۆی هێرشێکی توند دەکاتە سەر لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کە سێ رۆژە بەسەردانێکی حیزبی لە هەولێرە.

 

ئەمە هەڵگیرسانی شەڕێکی میدیای نێوان پارتی و یەکێتی یە کەئەمڕۆ لەنیوان کادیرانی پێشکەوتووی ئەو دوو حیزبە دەستیپێکرد، پێشتر لە رێگای میدیا سێبەرەکانیانەوە ئەو شەڕەیان دەکرد.

 


AM:02:14:24/07/2020