دوای ماوەیەك زۆر لە كاركردن، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب كلیپی گۆرانی (ایوە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاودەكاتەوە.
گۆرانییەكە بەشێوازی میلی میسری وتراوە و،لە كلیپەكەیدا مایا بەچەندین ستایلی جیاواز و سەمای سەرنج ڕاكێشەوە دەركەوێت، لەماوەی 2 ڕۆژی بڵاوكردنەوەی كلیپەكە نزیكەی 50 هەزار بینەری هەبووە.
ئەم كلیپە نوێییەی مایا دیاب لە دەرهێنانی وەلید ناسیفە و پێشبینی دەكرێت كە سەركەوتنێكی باش بەدەست بێنێت.
مایا دیاب یەكێكە لە گۆرانبێژە بەناوبانگەكانی لوبنان و جیهانی عەرەبی و سەرەتای كاركردنی دەگەڕێتەوە بۆ گروپی فۆڕ كاتس، بەردەوام بەهۆی شێوازی لێدوان و وروژێنەرەی جالەکانیەوەك هەرایەکی گەورە لە جیهانی عەرەبیدا دەنێتەوە.