لە مووشەک بارانی سەربازگەی تاجی کۆپتەرێک تێکدەشكێت

ئەمشەو سەربازگەی تاجی سەرلەنوێ درایەوە بەر مووشەکی کاتیوشا و سێ مووشەک ئاراستەی ئەو سەربازگەیە کرا.

 

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو سێ مووشەکە بۆتەهۆی تێکشکاندنی کۆپتەرێک کە لە  سەربازگەکەدا بووە.

 

تا ئێستا نەزانراوە کۆپتەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان، یان کۆپتەری هێزە عێراقییەکانە.

 

سەربازگەی تاجی جگە لە هێزە عێراقییەکان، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانیشی گرتۆتە خۆی.

 

 

 



AM:12:02:28/07/2020