مەرزی باشماخ رێوشوێنەکانی سەفەر بۆ ئێران ئاشکرا دەکات

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی باشماخ ئەو رێوشوێنانە دیاری دەکات کە پێویستە هاوڵاتیانی هەرێم بیگرنەبەر لە كاتی چوونیاندا بۆ ئێران.

 
لە راگەیاندنێکدا هاتووە "  هەر هاوڵاتی یەکی عێراقی کە ڕەزامەندی ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی وەرگرتبێت ، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە (بنکەی نشینگەی باشماخ) سەفەری ووڵاتی ئێران بکات. واتە پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی بکەن".


هەروەها پێویستە" هەر هاوڵاتی یەک کە دەیەوێت سەفەر بکات دەبێت کۆپیەک لەڕێگەپێدانەکەی پێ بێت."( راگەیاندنی باشماخ ئاماژەی بۆ دەکات).


دەربارەی ڤیزە وەرگرتن، لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" پێویستە گەشتیاران سەردانی کونسوڵخانەی ئێران بکەن بۆ وەرگرتنی فیزا و ڕێکارە یاسایی یەکانی تر. هەروەها ئەو فۆڕمەی کە لەکونسوڵخانە بۆی پڕدەکرێتەوە پێویستە لەکاتی گەشتکردندا پێ ی بێت".

 
لە کۆتا خاڵی راگەیاندنی مەرزی باشماخدا هاتووە " پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید۱۹(کۆرۆنا) ی پێ بێت".

 


PM:09:34:28/07/2020