سێ رۆژە لەشارباژێڕ باکوری سلێمانی ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە

ماوەی سێ رۆژە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتۆتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا تا ڕادەیەک کۆنترۆڵکراوە، بەلآم ئەمرۆ بەهۆی رەشەباوە سەرلەنوێ بەهێزتر لە رۆژانی رابردوو پەرەی سەندووە.

 

ئاگرەکە سەرەتا لە دارستانەکانی گوندی گاپێڵۆن کەوتۆتەوەو دواتر درێژبۆتەوە گوندی ولآخ لوو و بۆ کونە ماسی، ئەوەی رێگریشە لە بەرگرتن لە ئاگرەکە شوێنە سەخەتکانی شاخەکانی  ئەو دەڤەرەو، هەبوونی مینی سەردەمی رژێمیی سەدامە لەناوچەکە.

 

بەهۆی نەبوونی بنکەی ئاگرکوژاندنەوەوە لە ناوچەکانی ترەوە تیمیان بۆ رۆشتووەو، ئەرکی زۆری ئاگرکووژانەوەکە کە تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە کەوتۆتە سەرشانی خەڵکی ناوچەکە.



PM:11:57:28/07/2020