ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە کەوتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە لە ناوچەی دوکانیان کەوتۆتەوەو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بناری شاخی گۆیژەی ناوچەی دوکانیانی شاری سلێمانی کەوتەوە و روبەڕێکی فراوانی چیاکە سوتاوە و دوو هەزار بۆ دوو هەزارو ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و باخ زەرەری بەرکەوتووە.

 

تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و زۆربەی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیەنراوەتە شوێنی روداوەکە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

 

 

 

 

 



PM:08:37:29/07/2020