کەسوکاری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی رزگاری: کێشەی کەمی ئۆکسجینیان هەیە.. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رەتیدەکاتەوە

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر کێشەی کەمی ئۆکسجینی هەیە، کەسکوکاری نەخۆشەکانیش بەیانی چوونە بەردەم نەخۆشخانەکە وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رەتی دەکاتەوە.

 

 
د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " ئەمڕۆ ٤ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان کارمەندی تەندروستی بووە".

 

 
ئەو بەرپرسە راشیگەیاند کە ٩ کەسی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردان، هەروەها ٦٠ کەسیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی ئاساییدان. لە نەخۆشخانەی رزگاریش ٢٣٠ نەخۆشی کۆرۆنا هەیە، لە ٥٠٪ باری تەندروستیان نا جێگیرە".

 

 
د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئۆکسجینیان رۆژانە لە سلێمانییەوە بۆ دەڕوات، ئەمرۆ دوو کاتژمێر دواکەوتووە، بەڵام نەبۆتە هۆی کەمی ئۆکسجین.

 


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەردەم نەخۆشخانەی ڕزگاری کەسکوکاری نەخۆشەکان کۆبوونەوەو باسی ئەوەیان دەکرد کە ئۆکسجین نەماوەو لەدەرەوە کڕیوویانە.

 


PM:12:24:30/07/2020