نیۆرك تایمز: له‌به‌ر ئه‌م 10 هۆكاره مالیكی نابێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی نوری مالیكی جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران كه گرنگترینیان شكستهێنانی له‌پشتگیریی دامه‌زراوه‌ی ئاینی شیعه‌و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته‌كه‌ی و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه.
رۆژنامه‌كه له‌ڕاپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه 10 هۆكار هه‌ن ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی مالیكی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بۆ جاری سێیه‌م بباته‌وه، یه‌كه‌میان شكستهێنانیه‌تی له‌پشتگیریكردنی دامه‌زراوه‌ی ئاینی له‌شاری نه‌جه‌ف كه ئه‌میش به‌هۆی شكستی حكومه‌ته‌كه‌ی بووه له‌وه‌ستاندنی توندوتیژی و هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانی سیاسی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و دووه‌میش گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ حوكم گرژیی تایه‌فه‌گه‌ری زیادده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هۆكاری سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ری جه‌نگی ناوخۆ زیادده‌كات و چواره‌میش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه زۆر وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كانی شڵه‌ژێنه‌رو ناتوندوتۆڵه.
هۆكاری پێنجه‌میش ئه‌وه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات مانای زیادبونی داڕمانی په‌یوه‌ه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت دێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كورد‌و سوننه‌و هۆكاری شه‌شه‌میش ئه‌وه‌یه كه بونه‌وه‌ی به‌سه‌رۆك وه‌زیران مانای به‌رده‌وامبونی دێت له‌داپۆڵۆسینی نه‌یارانیدا.
رۆژنامه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت و ده‌ڵێت: هۆكاری حه‌وته‌م راپۆرته‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه سه‌باره‌ت به پشێلكارییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ مافه بنچینه‌ییه‌كان كه ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌زیندان و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و په‌یوه‌ندیدار به تایه‌فه‌گه‌رییه‌وه‌یه.
گه‌نده‌ڵیی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و گه‌یشتنه ئاستی ئازادكردنی تیرۆریستان له‌به‌رامبه‌ر به‌رتیل و پاره، هۆكاری هه‌شته‌مه. نۆیه‌میش پابه‌ندنه‌بونی ئێرانه به خودی مالیكی به‌ڵكو پابه‌ندبونیه‌تی به هێزی شیعه له عیراقدا.
نیۆرك تایمز له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت، هۆكاری ده‌یه‌م بونی لیستێكی درێژه له ئه‌لته‌رناتیڤ له‌لیسته‌كه‌ی مالیكی و لیسته‌كانی تر‌و
رونیشكردووه‌ته‌وه كه سه‌رباری چونه‌ناو پارێزگاری ئه‌نبار، مالیكی نه‌یتوانیوه خۆی وه‌ك پاڵه‌وانێكی شیعه تێپه‌ڕێنێت و به‌هۆی نه‌بونی ده‌سكه‌وتی راسته‌قینه‌ی حكومی، ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ئاوابوندایه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی نیسانی رابردوو لیسته‌كه‌ی مالیكی كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه به 93 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نیازه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه به‌ڵام كوتله‌كه‌ی پێویستی به‌زیاتر له 70 كورسی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ربكات. له‌به‌رامبه‌ردا كوتله سه‌ره‌كییه‌كانی تری سوننه‌و شیعه‌و كورد له‌دژی هه‌وڵه‌كانی مالیكین بۆ دوباره‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆیه چاودێران پێیان وایه دانوستانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ره‌نگه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز
PM:02:45:25/05/2014